Latest episode

34. ڕادیۆ کتێب 34- ئۆدیب پاشا
22:29||Ep. 34ڕشانهوه و تاعون شاری تیبا دهتهنێت و بههۆیهوه خهڵكێكی زۆر دهمرن، ئهمهش نیشانهی ئهوهیه كه خوداكان توڕهبوون، ئۆدیبی پاشا بهڵێن دهدات كه بهههرجۆرێك بووه خهڵكی ڕزگار بكات، بۆیه كریۆنی برای خێزانهكهی دهنێرێته پهرستگای دڵف تاكو بزانێت فهرمانی خوداكان به چییه، له ئهنجامدا دهردهكهوێت خوداكان گلهییان ههیه، چونكه لایۆسی پاشای پێشوو، كهسێك كوشتوویهتی ئیستا لهو شارهدایه، ئهو تاعونهش تهنیا به كوشتن یان شاربهدهركردنی ئهو كهسه كۆتایی دێت...ڕادیۆ کتێب لە کەستباکسڕادیۆ کتێب لە تێلگرام پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێبنووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوورکاوێر: میرانی گرافیکموزیکەکان [1] Re- Cemil Qocgiri & Tara Jaff[2] Mehmet Atlı - Pismamo[3] Mehmet Atlı - Gelawêjسەرچاوەکانهەڵوەشانەوەی گرێی ئۆدیب، زیگمۆند فرۆید، وەرگێڕانی وەلید عومەرhttps://dengekan.ca/archives/23526
More episodes
View all episodes

ڕادیۆ کتێب 33- پاییزە
27:45|هاتنی وەرزی پاییز بەتایبەتی لە هۆنراوەکاندا بە وەرزی خەمۆکی و دڵتەنگی ناسراوە، چونکە دەرفەتەکانی هاوین لە دەست دەچن و سەرما و سۆڵەی زستان بەڕێوەیە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگی ئاسمان خۆڵەمێشی دەنوێنێت و ڕووناکی بەرەبەیان لەناکاو نامێنێت. ئەڵقەی 33 ڕادیۆ کتێب تایبەتە بە نواندنەوەی پاییز لە ئەدەبیاتی کوردیدا.نووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوورموزیکەکان [1] payiz- adnan kartal[1] ewarey payiz- hesen germyani[1] payize- yade shakeri[1]payiz bu- adnan karim[1]payiz- aras azhand[1] payize- naser rezazi
32. ڕادیۆ کتێب 32- ڕۆمیۆ و جوولێت
28:17||Ep. 32لە بەر دەرگای کتێبفرۆشییەکی شاری ڤێرۆنا نووسراوەیەک لە نووسەرێکی نەناسراو هەیە کە دەڵێ زۆر کەس ئارەزووی خۆشەویستییەکی وەکوو ڕۆمیۆ و جوولێت دەکەن بێ ئەوەی بزانن ئەو خۆشەویستییە تەنیا سێ ڕۆژ درێژەی هەبوو و شەش کەسیشی بە کوشتدا. تراژیدیای ڕۆمیۆ و جولیێت تراژیدیایەکە کە لەلایەن ویلیام شکسپێرەوە نووسراوە و تیشک دەخاتە سەر پەیوەندی دوو گەنجی ئیتاڵی کە بنەماڵەکانیان لەگەڵ یەکتر ناکۆکنڕادیۆ کتێب لە تێلگرامڕادیۆ کتێب لە کەستباکسڕادیۆ کتێب لە سپۆتیفای پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێبنووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوورکاوێر: فریا مستەفانژادموزیک:[1] behcet yehya- to le delmay[2] were ey bawanm- ferxwazi fergey barin[3] zhale sneiy- xoshm aweyitسەرچاوەکان:ڕۆمیۆ و جوولێت- وەرگێڕانی د ئازاد حەمە شەریف- دەزگای ئاراسPsychoanalysis of Romeo and Juliet's Love With The Use of the Balcony Scene
ڕادیۆ کتێب 31- ئۆتێلۆ
30:04|تراژیدیای ئۆتێلۆ، تراژیدیایەکە لە دەوروبەری ساڵی 1603 لەلایەن ویلیام شکسپێر نووسراوە. شانۆگەرییەکە لە ڤینیسیا و قوبرس ڕوودەدات، فەرماندەی سەربازی مۆری ئۆتێلۆ نیشان دەدات کە لەلایەن ئەفسەرەکەی، ئیاگۆ، دەستکاری دەکرێت بۆ ئەوەی گومان لە هاوسەرەکەی دێزدێمۆنا بکات کە خەیانەتی لێ دەکات. ئۆتێللۆ بە یەکێک لە مەزنترین کارەکانی شکسپێر دادەنرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێو تراژیدیایە گەورەکانیدا شانبەشانی ماکبێس، پاشا لیر و هاملێت پۆلێن دەکرێت. ڕادیۆ کتێب لە تێلگرامئینستاگرامکەستباکسئەپڵپادکەستپاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێبنووسەر و بێژەر: ئەمیر عەبدوڵاپوورکاوێر: فریا مستەفانژادموزیک:[1] shoresh mahmoudi-bekes mawm[2] shoresh mahmoudi-zulfit[3] shoresh mahmoudi-selaw[4] shoresh mahmoudi-xalxasسەرچاوەکان:فەرهەنگی زاراوەی ئەدەبی، دکتور موحسین ئەحمەد عومەر، بەرگی یەکەم، چاپی ئاراسئۆتێللۆ، وەرگێڕانی دکتور سەلاح بابان، چاپی ئاراسدەستەسڕەکەی ئۆتێلۆ، بەختیار عەلی، چاپی ڕەهەند
ڕادیۆ کتێب 30- مەرگەساتی شا لیر
32:59|لە مەرگەساتی شا لیر، ویلیام شکسپێر تەنها چیرۆکی پاشایەک ناگێڕێتەوە؛ بەڵکو لەسەر خۆشەویستی، دەسەڵات، بەساڵاچوویی، خۆفریودان و بهای درەنگ ناسینی حەقیقەت دەنووسێت. ئەمجارە لە ڕادیۆ کتێب، بە یەکێک لە قووڵترین و کاریگەرترین تراژیدییەکانی ئەدەبی جیهاندا دەچین؛ شانۆنامەیەک کە دوای چوار سەدە هێشتا هەر پرسیارەکانی لەسەر مرۆڤ و ژیان تازەن.سەرچاوەکان:مەرگەساتی شالیر لە وەرگێڕانی شێرزاد حەسەن. توێژینەوەکانی هەڕۆڵد بلووم دەربارەی ویلیام شکسپێر.گوێگرتنی ئەڵقە لەسەر هەموو ئەپەکانی پادکاست و هەروەها لە تێلگرامی ڕادیۆ کتێب بەردەستە.پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێبنووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوورکاوێر: فریا مستەفانژادموزیک:[1] koma denge azadi- bejne [2] koma denge azadi-dera sore[3] koma denge azadi-serine[4] koma denge azadi- tar degrim[5] koma denge azadi- kecka mahabadiDi Mergesata Şah Lêr de, William Shakespeare ne tenê çîroka padîşahekî dibêje; ew li ser evînê, desthilatê, pîrbûnê, xapandina xwe û bihayê dereng nasîna rastiyê diaxivê.Di vê beşa Radyo Kiteb de em bi hev re diçin nav yek ji kûrtirîn û kûrtirîn trajediyên edebiyata cîhanê de; şanoyek ku piştî çar sed salan jî hêştî pirsên wê li ser mirov û jiyanê zindî ne.Hûn dikarin vê beşê li ser hemû sepanên podcastan û herwiha li kanala Telegramê ya Radyo Kiteb bibihîzin.
ڕادیۆ کتێب 29- ماکبێس
36:01|کتێبی شانۆنامەی تراژێدیای ماکبێس لە نووسینی ویلیام شکسپێرە. ماکبێس چیرۆکی پیاوێکە کە لە سەرەتادا قارەمانی جەنگە، بەڵام تامەزرۆیی بۆ دەسەڵات بە هێواشی دەیکات بە یەکێک لە تاریکترین کارەکتەرەکانی ئەدەبی جیهانی. کارەساتی ماکبێس کە زۆرجار کورتکراوەتەوە بۆ ماکبێس (/məkˈbɛθ/)، ڕێی تێدەچێت بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٦٠٦ نمایشکرابێت. ماکبێس دەربارەی کاریگەریی دەروونیی بەکارهێنانی توندوتیژەکان و زیانبەخشەکانی تەماح و دەسەڵاتی سیاسییە. زانایان پێیان وایە ماکبێس، لە هەموو ئەو شانۆنامانەی کە شکسپیر لە سەردەمی شاجەیمسی یەکەمدا نووسیویەتی، زۆرترین ئاماژە بۆ جەیمس، لەخۆدەگرێت.پاڵپشتی ئابووری ڕادیۆ کتێبنووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوورکاوێر: فریا مستەفانژادموزیک:[1] Nizamettin Arıç - Roboski [2] Adnan kerim- Conim bot[3] Nîwe Şewe ,xile derzî [4] Gelo, Arife AmiriTrajediya Macbeth ji hêla William Shakespeare ve. Macbeth çîroka zilamekî ye ku di destpêkê de lehengek şer e, lê hesreta wî ya ji bo desthilatdariyê hêdî hêdî wî vediguherîne yek ji karakterên herî tarî yên wêjeya cîhanê. Trajediya Macbeth, ku pir caran bi kurtî Macbeth (/məkˈbɛθ/) tê binavkirin, dibe ku yekem car di Macbeth de hatibe pêşkêşkirin. Li ser bandora psîkolojîk a karanîna tundûtûjiyê û bandorên zirardar ên çavbirçîtî û hêza siyasî ye. Zanyar bawer dikin ku Macbeth ji hemî lîstikên ku Shakespeare di dema padîşah James I de nivîsandiye, herî zêde referansên ji bo James dihewîne
28. ڕادیۆ کتێب ٢٨- هاملێت
40:12||Ep. 28هاملێت شانۆنامەیەکی چڕە. سنووری ڕووداوەکانی چەندین ئاستی جیاواز لەخۆ دەگرێت. هاملێت باسی ڕامیاری، کۆمەڵایەتی، کردەوەی ئەخلاقی، پرسە فەلسەفییەکانی بوون و نەبوون، و کێشە دەروونییەکانە. هاملێت تراژێدیایەکی خۆشەویستییە، تراژێدیایەکی خێزانیە و لە هەمان کاتدا تراژێدیای وڵاتێکە. قەیرانی فەیلەسووفێک و تراژیدیای مێتافیزیکە. هاملێت لێکۆڵینەوەیەکی دەروونشیکاری قووڵ و هەژێنەرە لە سەر مرۆڤایەتی. دیالۆگە بەناوبانگەکەی هاملێت (ببیت یا نەبیت ئا ئەمە مەسەلەکەیە) گفتوگۆیەکی قووڵی فیکرییە کە لەگەڵ خۆی دەیکات و بە پێی زۆرینەی بۆچوونەکانیش، ببیت یانی ئەوەی کە تۆڵەی باوکی بکاتەوە و پاشا بکوژێت، یان نەبیت کە کۆڵ بدات و واز لە تۆڵەسەندنەوە بهێنێ. نووسەر و پادکەستێر: ئەمیر عەبدوڵاپوورکاوێر: فریا مستەفانژاد
