Share

cover art for ژیاننامەی شاعیر و نووسەری کورد خاتوو ژیلا حوسێنی.

Blingo

ژیاننامەی شاعیر و نووسەری کورد خاتوو ژیلا حوسێنی.

ژیلا حوسەینی

لە زنجیرەی ژنە بەناوبانگ و کاریگەرەکانی کوردستان ئەو جارە با باس لە خاتونێکی دیکەی ئەو وڵاتە بکەین. ژیلا حوسێنی شاعیر و نووسەرێکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە بواری شیعر و ئەدەبی کوردیدا بەتایبەت شیعری نوێی کوردی بەرھەمەکانی خۆی پێشکەش کرد و به یەکەم ژنێک پێناسە دەکرێ که شیعری نوێی کوردی هۆنیبێتەوه و هەرورها وەک فروغی کوردی ناوی دەبەن.

ژیلا حوسێنی کچی شێخ مێهران و نەوەی شێخ عەبدولقادری شاعیر لە ٢٢ی ئەیلوولی ١٩٦٤ (٣١ی خەرمانانی ١٣٤٣ی ھەتاوی) لە شاری سەقز لە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمان پەروەردا له دایک بووە. باوکی مامۆستای قوتابخانەی گوندی حانەمیران بووە بەڵام پاش شەش ساڵ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی تاران وەردەگیرێ و بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەوێ نیشتەجێ دەبن و دواتر بە هۆی کاری بابییەوە لە شارە جیا جیاکانی کوردستان وەکوو بانە، کامیاران، مەریوان، سەقز و سنە دادەنیشن. ژیلا لە پۆلی یەکی دواناوەندی واز لە خوێندن دێنێ و لەگەڵ وەفا حوسێنی ژیانی هاوسەرگیری پێک دێنێ، بەڵام پاش پێنج ساڵ و لە تەمەنی بیست ساڵیدا جیا دەبێتەوە؛ بەرهەمی ئەم ژیانه کچێک دەبێ بە ناوی بەهار کە ئێستا لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە. دوای ئەوە ژیلا درێژە بە خوێندن دەدات و لە بەشی کوردی ڕادیۆ سنه له بەرنامەی (ئێمە و گوێگران) دادەمەزرێ و هاوکات پەرە بە کوردییەکەیشی دەدات. ژیلا بۆ جاری دووەم لە ساڵی ١٩٨٩ لەگەڵ شاهروخ نەوسوودی ژیانی هاوبەش پێک دێنێ که ئەم ژیانە نوێیەی لە هەمبەر چالاکییە ئەدەبییەکانیدا دەبێتە بەربەست بەڵام کۆڵ نادات و لێیان بەردەوام دەبێ. بەرهەمی ئەم ژیانەیش کوڕێکە بە ناوی ڕامین کە لە سنە نیشتەجێیە. حوسێنی لە کۆڕ و کۆ بوونەوە ئەدەبی و کولتوورییەکاندا بەتایبەت لە ئەنجومەنەکانی شاری سنە و سەقز بەردەوام بەشداری دەکرد. دوایین چالاکییەکانی ژیلا لە شاری سەقز بوو کە بە وتارێکی ئەدەبی و توێژینەوە لە کۆنگرەی مەولەوی کورد دا بەشداری کرد و ھەروەھا بۆ کۆنگرەی فەرزانەگان کە لە شاری سنە بەڕێوە چوو، وتارێکی سەبارەت بە ڕوانگەی نوێخوازیانەی سوارە ئیلخانی زادە ئامادە کردبوو بەڵام لە کاتی بەڕێوەچوونی سمینارەکە جێگەی ژیلا حوسێنی بە گوڵ نەخشێنرابوو و ھاوڕێیەکی بە ناوی کولسووم عوسمان پوور وتارەکەی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

More episodes

View all episodes

  • AK47 یان کڵاشنیکۆڤ چۆن ساز کرا؟

    14:23|
    کوشندەترین چەکی جیهان!لەم ڤیدیۆیەدا باس لە یەکێک لە بەناوبانگترین و کوشندەترین چەکەکانی جیهان دەکەین: کڵاشنیکۆڤ (AK-47)! ئەم چەکە کە لە ساڵی ١٩٤٧ لەلایەن میکائیل کڵاشنیکۆڤەوە دروست کراوە، بووەتە هێمایەکی جیهانی و بە یەکێک لە کاریگەرترین داهێنانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دادەنرێت. بەڵام چیرۆکی پشت ئەم چەکە چییە؟ بۆچی ئەوەندە بەناوبانگە؟ و چۆن بووە هۆی گۆڕانکاری لە جیهانی شەڕ و سیاسەت؟
  • ئەو هەسارانەی هیچ کات باوەڕ ناکەی هەبن

    09:18|
    هەواڵەکە قسە دەکاتە سەر ئەستێرەکان و هەسارەکانە جۆرە جۆرانە کە پەیوەندیدار بە سەختیەکان و تایبەتمەندیەکانە. بۆ نموونە هەسارەی کیپلێر ١٦بەیە کە دوو خۆر هەیە، و هەسارەی GJ1214-b کە پەیچەکەی ئاو لە سەر گۆی زەوی هەیە. هەروەها هەسارەی HD189733b پارێزگاکانیە بە گەرمیەکەی ٩٠٠ درەجە سانتیگراد و بایەکانی هەوایەی خۆیان دەگەڕێنەوە بە شێوەیەکی زۆر توند. ھەروەها تیتان مانگەی زوحەڵە بە شێوەیەکی تایبەتی گاز و مەیتانی بارانی دەبارێت و دەرەوەی شەڕی ساردی زەریاکانی گەورەکانە. ئەم ڤیدیۆیە تێبینی دەکاتە سەر ئەو هەسارەکان و ئەستێرەکانە جەهەنی نوێ و پەیوەندیدار بە ڕووداوەکان و بەرزەکانی خۆیانی تایبەتمەندیەکان.
  • ئەو وشکانیانەی زەوی بۆ ون بوون؟

    08:57|
    🌍✨ **جیهانی ونبووی ساهوڵ: گەشتێک بەرەو مێژوو!** ✨🌏 نزیکەی ٧٠ هەزار ساڵ لەمەوبەر، زەوییەکی گەورە بە ناوی **ساهوڵ** ئۆسترالیا، نیوگینیا، تاسمانیا و دوورگەکانی ئارووی پێکەوە گرێ دەدا. 🦘🌴 ئەم پارزەوییە کۆنە شوێنی ئاژەڵە ناوازەکان، دارستانە باراناوییەکان و شاخە بەرزەکانی بوو. مرۆڤەکان بۆ یەکەمجار نزیکەی ٦٠-٤٥ هەزار ساڵ لەمەوبەر گەیشتنە ئەم شوێنە، بە پێ و بەلەمی بامبوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە هاتوون! �‍♂️🛶 بەڵام دوای گەرمبوونی زەوی و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان، ساهوڵ نوقم بوو و ئێستا لە ژێر ئاوە! 🌊 ئایا دەتەوێت زیاتر بزانیت دەربارەی ئەم جیهانە ونبووە و چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکەی؟ 👀 🎥 **بینەری ڤیدیۆکەمان بە و بەشداری لە گەشتەکەمان بکە!** #ساهوڵ #جیهانی_ونبوو #مێژووی_زەوی #ئوسترالیا #نیوگینیا #مرۆڤی_کۆن
  • ئەگەر لە شوێنێک ون بوون چۆن ڕێگا بدۆزینەوە؟

    04:44|
    اراستەکردن،بریتییە لە دۆزینەوەی ئاراستە جوگرافییەکان.ئاراستەکردن لە سروشتدا لە زۆر حاڵەتدا بەکاردەهێنرێت.بۆ نموونە ڕەنگە هەندێک جار لە شاخ،دارستان یان بیابان و هتد ون بووبن، بە زانینی ئاراستەکانی گیتالۆجی،دەتوانیت بگەیتە شوێنی دڵخوازی خۆت. هەروەها شاخەوانەکان،سەربازەکان،پارێزەرانی دارستانەکان و هتد پێویستیان بە زانینی شێوازەکانی ئاراستەکردن هەیە. هەرچەندە ئەمڕۆ بە بوونی ئامێرەکانی وەک کۆمپاس یان سیستەمی پێگەی جیهانی (GPS) مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی و زۆر بە وردی ئاراستە جوگرافییەکان دەستنیشان بکات، بەڵام لە نەبوونی ئەو ئامرازانەدا زانینی شێوازەکانی دیکەی دۆزینەوەی ئاراستە بەسوود و کاریگەرن. ئاراستەی سەرەکی و بچووک
  • ئەو داهێنانەی زیاترین کاریگەری لە ژیانی مڕۆڤ دا هەبوە چیە؟

    12:59|
    ئەم وتارە باسی گرنگترین داهێنانە کۆنەکان دەکات کە هەزاران ساڵە پێش ئێستا دروست کراون و کاریگەرییەکی زۆر لەسەر ژیانی مرۆڤەکان هەبووە. لە سەرەتا، ئەم وتارە دەستی پێ دەکات بە داهێنانی پاپیروسەکانی میسرییە کۆنەکان و یەکەم ساڵنامەی دروستکراوە لە سوی سومەرییەکان. پاشان باسی داهێنانی نووسینی، کۆنکرێت، کارێزە و جۆرە جۆرە داهێنانی تایبەتی کۆنەکان دەکات کە هەریەک کاریگەرییەکی زۆری بەرەو پێشکەوتنەکان کردووە. لە کۆتاییدا، ئەم وتارە باسی داهێنانی چەکلێت و کاکاوەی ئازتەکەکان دەکات کە ئەوان یەکەمی داهێنەرەکان بوون کە ئیشی پەیوەندیدار بە تەندروستی کرد. ئەم داهێنانە هەریەکەیان بە شێوەیەکی تایبەتی پەیوەندیدارە بە پەیوەندیدانی ژیانی مرۆڤەکان و پێشکەوتنەکان
  • چۆن مناڵێک بە کایەی کۆمپیوتێری کوڵاوی لە سەری خەڵک نا؟

    11:32|
    چیرۆکی سەرسوڕهێنەری مێهمێت ئایدین، داهێنەری یارییە بەناوبانگەکەی *چیفلیک بانک*، کە بوو بە گەورەترین فێڵی دارایی لە تورکیا. لە ژیانی هەژارییەوە بۆ دەستکەوتنی ملیۆنان دۆلار، و دواتر هەڵهاتن بۆ ئەمریکای باشوور و دەستگیرکردنی لەلایەن ئینتەرپۆلەوە. ئەم چیرۆکە سەرنجڕاکێشە باس لە هەوڵەکانی مێهمێت دەکات و ئەو سزایە سەختەی کە بەهۆی فێڵەکەیەوە بەسەردا سەپێندرا. بە بینینی ئەم ڤیدیۆیە، فێری ئەوە دەبیت کە هیچ شتێک لەم جیهانەدا بەخۆڕایی بەدەست نایەت!
  • مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی ۲۴۰۰ ساڵەی وێنەگرتن

    12:24|
    ئایا ئەتوانن جیهانێک وێنا بکەن کە هیچ وێنەیەک بوونی نەبووە و کامێراکان دروست نەکراون؟ئەزانم کە ئێستا بۆ ئێمە ئەستەمە، بەڵام پێویستە بزانن زۆربەی مێژووی مرۆڤایەتی بەبێ کامێرا و وێنە تێپەڕ بووە. ئەگەر شتانێکیش لە ڕابردوو لەبەر دەستمانە ئەوە نیگارەیە. وشەی فۆتۆگرافی یا وێنەگری ٢٤٠٠ساڵ پێش ئێستا داهێنراوە و هیچ پێوەندی بە فۆتۆگرافی ئەمڕۆوە نییە.٢٤٠٠ساڵ پێش فەیلەسووفێکی چینی بە ناوی مۆزی نووسیوییەتی ئەگەر دیواری ژوورێک کون کەی ئەو ڕووناکییەی کە لەم کونەدا بۆ ناو ژوورەکە دەدرەوشێتەوە، پێچەوانە ئەبێتەوە و ئەدرێ لە دیواری بەرانبەر واتە هەمان کارێک کە کامێرا فۆتۆگرافییەکان ئەیکەن. ئەم حاڵەتە وەک نوورهاوێژ وایە وەک کامێرای سینەماکان.دێینە بەرترۆ واتا ١٠٠٠ساڵ لەمەوبەر. ئیبن هەیسەم، ئەیهەویست ئەم بیرۆکەیە تاقی بکاتەوە و ئەیەوێ لەسەر مانگ‌گیران و خۆرگیران لێکۆڵینەوە بکا. شتێک بە ناوی کامێرا نەبوو کە بەکاری بێنێت تەنیا ژوورێکیان تاریک ئەکرد و کونێکیان دروست ئەکرد و ڕووناکیان تێ ئەخست. ئیبن هەیسەم بەپێی ویکیپیدیا یان زانایەکی ئێرانییە یا عەرەبە.
  • دارا ، شارێکی کۆنی مێژوویی لە باکووری کوردستان

    05:05|
    شاری دێرینی دارا لە شاری مێردین لە باکووری کوردستانلە شارستانییەتی میزۆپۆتامیادا، هەزاران شوێن و ناوچەی کۆن هەتا ئەمڕۆش وەک ناوچەیەکی ڕۆشنبیری، مێژوویی و گەشتیاری ماونەتەوە؛ یەکێک لەو شوێنانە شاری دێرینی دارایە.شاری مێژوویی دارا یان دێرا، دەکەوێتە گوندی دارا سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان و ٣٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەوە دوورە و لەسەر ڕێگای ناوچەی نسێبینە. مێژووی شاری دارا دەگەڕێتەوە بۆ ٢٣٠٠ ساڵ پێش ئێستا.ئەم شارە مێژووییە لە سەردەمی ڕۆمییەکاندا وەک بنکەیەکی سەربازی دروست کراوە بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر ساسانییەکان. لە سەردەمی خۆیدا چونکە لەسەر جادەی ئاوریشم بووە، لە ڕووی ئایین و کۆمەڵگە و بازرگانییەوە پێگەیەکی گرینگی هەبووە. هەروەها بە مێژوو و دیمەنەکانی سەرنجی هەمووان ڕادەکێشێت؛ هەر بۆیە ساڵانە هەزاران کەس سەردانی شاری مێژوویی دارا دەکەن و بە دیمەنە ناوازەکانی سەرسام دەبن.
  • ژیاننامەی عەربی شەمۆ (عەرەب شامیلۆف) ڕۆماننوسی گەورەی کورد

    03:41|
    ئەو کەسایەتیە دیارەی ئێستا دەمانهەوێ سەبارەت پێیی بدوێین یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و زانا و ڕوناکبیرەکانی کوردستانی سوور، بە "شوانە کوردییەکە" ناوبانگی بەدەستهێناوە و خزمەتی بە فۆلکلۆر و پرسی نەتەوە و نیشتمانی خۆی کردووە، لە رێکەوتێکی 23ی کانونی دووەمی 1897، لە گوندی سوسزی ناوچەی قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی لە بنەماڵەیەکی سەر بە شێخانی(ئێزید_داستی)لەدایک بووە.سەرەتا ژیانی بە شوانکاری بەسەر بردووە.عەرەب شامیلۆڤ، ناسراو بە عەرەبی شەمۆ، لە دیارترین نووسەرەکانی کوردستانە و بە باوکی رۆمانی کوردیی دادەنرێت.لە سەرەتای قۆناغی ژیاندا، عەرەبی شەمۆ، کرێکاری رێی ئاسنین بووە، پاشان دەچێتە ریزی بەڵشڤییەکان و دژی رژێم و دەسەڵاتی قەیسەر دەبێت بە خەباتگێڕ، ساڵی 1917، پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەر، دەگات بە شاری ستراڤۆپۆل، پاشان بەشداریی لە شەڕی ناوخۆ دەکات.عەرەبی شەمۆ، دووەم کورد بووە لە مێژوودا، پلەی سەربازیی لەناو سوپای سوردا پێبدرێت، پاش شۆڕش، لە پەیمانگەیەکی مۆسکۆی پایتەخت دەگیرسێتەوە، بەهۆی زمانزانییەکەی لە تورکی، جۆرجی، ئازەری، روسی و ئەرمەنی، کار لەسەر زمان و نووسین دەکات و هەنگاوەکانی بۆ بوون بە یەکێک لە دیارترین نووسەرەکانی کورد دەنێت.