{"version":"1.0","type":"rich","provider_name":"Acast","provider_url":"https://acast.com","height":250,"width":700,"html":"<iframe src=\"https://embed.acast.com/$/6572e8698321cf001242ced4/67b2331df7ed89241024c1c3?\" frameBorder=\"0\" width=\"700\" height=\"250\"></iframe>","title":"ژیاننامەی عەربی شەمۆ (عەرەب شامیلۆف) ڕۆماننوسی گەورەی کورد","thumbnail_width":200,"thumbnail_height":200,"thumbnail_url":"https://open-images.acast.com/shows/6572e8698321cf001242ced4/1739731648901-7ab961e6-80bb-4a1a-8ec1-a108275f5a42.jpeg?height=200","description":"<p>ئەو کەسایەتیە دیارەی ئێستا دەمانهەوێ سەبارەت پێیی بدوێین یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و زانا و ڕوناکبیرەکانی کوردستانی سوور، بە \"شوانە کوردییەکە\" ناوبانگی بەدەستهێناوە و خزمەتی بە فۆلکلۆر و پرسی نەتەوە و نیشتمانی خۆی کردووە، لە رێکەوتێکی 23ی کانونی دووەمی 1897، لە گوندی سوسزی ناوچەی قارسی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی  لە بنەماڵەیەکی سەر بە شێخانی(ئێزید_داستی)لەدایک بووە.سەرەتا ژیانی بە شوانکاری بەسەر بردووە.</p><p>عەرەب شامیلۆڤ، ناسراو بە عەرەبی شەمۆ، لە دیارترین نووسەرەکانی کوردستانە و بە باوکی رۆمانی کوردیی دادەنرێت.</p><p>لە سەرەتای قۆناغی ژیاندا، عەرەبی شەمۆ، کرێکاری رێی ئاسنین بووە، پاشان دەچێتە ریزی بەڵشڤییەکان و دژی رژێم و دەسەڵاتی قەیسەر دەبێت بە خەباتگێڕ، ساڵی 1917، پێش شۆڕشی ئۆکتۆبەر، دەگات بە شاری ستراڤۆپۆل، پاشان بەشداریی لە شەڕی ناوخۆ دەکات.</p><p>عەرەبی شەمۆ، دووەم کورد بووە لە مێژوودا، پلەی سەربازیی لەناو سوپای سوردا پێبدرێت، پاش شۆڕش، لە پەیمانگەیەکی مۆسکۆی پایتەخت دەگیرسێتەوە، بەهۆی زمانزانییەکەی لە تورکی، جۆرجی، ئازەری، روسی و ئەرمەنی، کار لەسەر زمان و نووسین دەکات و هەنگاوەکانی بۆ بوون بە یەکێک لە دیارترین نووسەرەکانی کورد دەنێت.</p>","author_name":"Navid Vahabiazar"}